كلینكی پسپۆڕی شۆڕشی ددانی ئێواران و خزمەتێكی گەورە
" تەندروستی "
كلینكی پسپۆڕی شۆڕشی ددانی ئێواران لەشاری سلێمانی رۆژانە لەكاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ تاوەكو 7:30ی ئێوارە لەئەركدایە بۆ بینین و چارەسەركردنی ئەو نەخۆشانەی سەردانی ئەو كلینەكە دەكەن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ددان.
لەو كلینەكە راوێژكارییەدا خزمەتێكی بەرچاو لە بواری چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی ددان پێشكەش دەكرێت و ڕۆژانە نزیكەی 70 بۆ 80 نەخۆش لەلایەن پزیشكانی ددان دەبینرێن و چارەسەردەكرێن.
لەسەرجەم بەشەكانی كلینكی پسپۆڕی شۆڕشی ددانی ئێواران خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشكەش دەكرێت وەك ئەنجامدانی پشكنین و شیكاری هەوكردنی ڤایرۆسی جگەری و گرتنی تیشك و چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی ددان.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1008
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:28:12/09/2023