پارێزگاری شاری لامبێس سوپاس و پێزانینی پێشكەشی نەخۆشخانەی هیوا كرد
" تەندروستی"
لەنەخۆشخانەی هیوا بەئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی هیوا و پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشانەكە، پێشوازی كرا لە سەرباز بەرزنجی پارێزگاری شاری لامبێس لە بەریتانیا كە سەردانی نەخۆشخانەی هیوای كرد لەشاری سلێمانی.
لەو سەردانەدا پارێزگاری شاری لامبێس سوپاس و پێزانینی هەرێمی لامبێسی لەندەنی پێشكەش بە نەخۆشخانەی هیوا كرد كەهەمیشە پێشەنگن لەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە نەخۆشانی شێرپەنجە لەسلێمانی و هەرێمی كوردستان و عێراق.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:12:07/09/2023