لەمانگێكدا 704 نەخۆش لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ داخڵ كراون
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 1.769 نەخۆش سەردانیان كردووە و 704 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا 459 بوژانەوەی دڵ و 44 نەشتەرگەری دڵ و 390 قەستەرە و 191 باڵۆن و 10 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 23 پشكنینی سیتی سكان و 383 ئیكۆ و 361 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 126 چارەسەری سروشتی كراوە و 170 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:05:07/09/2023