لەمانگێكدا 1.292 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشیەكانی مەمكیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 1.292 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 461 نەخۆشیان نوێ بوون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك تۆمارنەكراوە، هەروەها 261 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 60 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە و 395 تیشك گیراوە و 154 سۆنەریش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:18:06/09/2023