لەمانگێكدا 2.012 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2.012 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 143 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 55 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 357 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 196 هەناوبینی كۆڵۆن و 71 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 35 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 93 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 15 وەرگرتنی نمونە لەجگەر كراوە، هەروەها 217 سۆنەر و 77 تیشك و 21 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:20:05/09/2023