لەمانگێكدا 197 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2023) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.948 كەس سەردانیان كردوە، لەو ژمارەیە 233 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.252 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 2 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 195 نەشتەگەری گەورە ئەنجام دراوە و چارەسەری سروشتی بۆ 463 نەخۆش كراوە ، هەروەها 231 كەس داخڵ كراون و 31 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 200 یان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:24:05/09/2023