سیمینارێك لەبارەی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئەنتی بایۆتیك سازكرا
" تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری لقی سلێمانی كارمەندانی تەندروستی، سیمنارێكی زانستی لەبارەی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆ د.پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و بەرێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان و د.دەریا ئومێد پسپۆڕی دەرمان رێكخست.
لەسیمینارەكەدا 100 كارمەندی تەندروستی بەشداربوون كەخاوەنی نۆرینگەی تەندروستین لەگەڕەكەكانی شاری سلێمانی، تێیدا باسی مەترسی بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریای ناپێویست كرا.
د.پشدەر عەبدوڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان رایگەیاند: لەسیمینارەكەدا باسی مەترسی دەرمانی دژەبەكتریای ناپێوستیان كردوە، چونكە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە پێدەچێت ببێتە یەكێك لەهۆكارەكانی گیان لەدەستدان لەساڵانی داهاتوودا، ئەو دەرمانی دژەبەكتریایەی ئێستا هەیە پێدەچێت لەداهاتوودا كارنەكات و كاریگەری نەمێنێت و بەوەش مەترسیەكان بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان زیاددەكات.
وتیشی: هەوڵی ئاگاداركردنەوەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هاوڵاتیان دەدەن لەمەترسیەكانی بەكارهێنانی دەرمانی دژەبەكتریا بۆئەوەی بەهەموان ئەو مەترسیانە كەم بكەنەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:00:06/06/2023