لەمانگێكدا 342 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەسلێمانی 3.303 نەخۆش سەردانیان كردووە، هەروەها 342 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 11 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 93 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 40 نەشتەرگەری گەورە و 198 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 127 پشكنینی سیتی سكان و 263 پشكنینی تیشك و 254 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هاوكات 405 چارەسەری سروشتی و 9.167 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:31:06/06/2023