مانگی ڕابردوو 825 نەخۆش لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ داخڵ كراون
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 1.639 نەخۆش سەردانیان كردووە و 825 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا 666 بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە و 24 نەشتەرگەری دڵ و 219 قەستەرە و 127 باڵۆن و 8 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 320 پشكنینی سیتی سكان و 374 ئیكۆ و 453 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 91 چارەسەری سروشتی كراوە و 109 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:26:06/06/2023