لەمانگێكدا 874 نەخۆش لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ لەشاری سلێمانی 874 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر كە 530 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 344 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 425 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 449 نەخۆش لەڕەگی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 150 نەخۆشی ڕەبۆ و 206 حاڵەتی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان و 14 ئەنفلۆنزا و  268 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 76 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:00:06/06/2023