مانگی ڕابردوو 196 نەشتەگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 196 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 24 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 28 نەشتەرگەری گەورە و 144 نەشتەگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 200 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 19 نەخۆش سەردانی بەشی ECG یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:46:06/06/2023