ئاگاداری بۆ كۆمپانیاكانی گواستنەوە بۆ بەكرێگرتنی ئۆتۆمبیل


" تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری گواستنەوە دەكات لەماوەی (7) ڕۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم ئاگادارییە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی بەشی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری بەكرێ گرتنی (44) ئۆتۆمبیل بۆ نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەكان و ناو دیوانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ ،كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت ( نوێ بن و بەسەرچوونەبن):

1- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.
2- مۆڵەتی گواستنەوەی گشتیان هەبێت.
3- تایبەتمەند بێت.
4- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:24:06/06/2023