بەشێكی نوێ بۆ كوتانی منداڵان لەنەخۆشخانەی مناڵبوون كرایەوە
" تەندروستی"
لەسەر بڕیاری د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بەشێكی نوێ بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەشاری سلێمانی كرایەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر نوسینگەی تۆماری لەدایكبوون و مردن دروستبووە بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو.
ئەم بەشە نوێیەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەبەراواری 31/5/2023ی دەستی بەكارەكانی كردوە و ڤاكسینی سیل و ڤاكسینی ئیفلیجی دەدرێتە ئەو منداڵانەی لەناو نەخۆشخانەكە لەدایك دەبن.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:48:04/06/2023