لەمانگێكدا 183 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.856 كەس سەردانیان كردوە، لەو ژمارەیە 256 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.288 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری و 312 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 6 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 177 نەشتەگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 180 كەس داخڵ كراون و 19 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 161 یان لەبەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:04/06/2023