مانگی ڕابردوو 6.346 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2023) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 6.346 نەخۆش لەدەوامی بەیانیان و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 315 نەشتەرگەری گەورە و 310 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3.024 پكشنینی پەستانی چاو و 777 پشكنینی ئۆ سی تی و 32 پشكنینی پانتایی بینین و 32 یاك لەیزەر و 16 پشكنینی ئارگۆن و 94 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2.253 پشكنینی چاویلكە و 585 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 255 تیشك گیراوە و 1400 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:32:04/06/2023