خولێك بۆ تاقیگەكان لەبارەی هەوكردنی پەردەی مێشك دەستیپێكرد


" تەندروستی"

بەهەماهەنگی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، خولێكی تایبەت بەتاقیگەكان لەسەر هەوكردنی پەردەی مێشك لەتاقیگەی تەندروستی گشتی لەسلێمانی دەستی پێكرد و لەرۆژانی 23 بۆ 25/5/2023 بەردەوام دەبێت.

خولەكە بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەتوانا و شارەزا لەتاقیگەی تەندروستی گشتی لەبەغدا و بەشی تاقیگەكان لەبەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەرێوەدەچێت، سەرجەم تاقیگەكانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ و راپەرین و هەڵەبجە و گەرمیان بەشدارن.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:30:24/05/2023