پشكنینی نەخۆشیەكانی هەناسە لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی دەكرێت


" تەندروستی "

دوای كردنەوەی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە لەشاری سلێمانی، ئێستا ئەو نەخۆشخانەیە بەردەوامە لەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهاوڵاتیان.

دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەتوانن سەردانی ئەو نەخۆشخانەیە بكەن كە دەكەوێتە خوار نەخۆشخانەی شۆرش بەرامبەر بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەموو پشكنینێكی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە لەو نەخۆشخانەیە ئەنجام دەدرێت لەوانە پشكنینی سوابی كۆرۆنا پی سی ئاڕ و پشكنینی سیل و پشكنینەكانی دیكە.

نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە و لەسەر بودجەی وڵاتی ئەڵمانیا دروستكراوە و 100 قەرەوێڵەیە و لەرێكەوتی 27/7/2022 كرایەوە.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:49:23/05/2023