هەڵمەتی كوتانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەستیپێكرد
" تەندروستی "
بەسەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی و بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری هەریەك لەرێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و رێكخراوی UNICEF، هەڵمەتێكی كوتانی فرە ڤاكسین جێبەجێ دەكرێت بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ.
هەڵمەتی كوتانەكە بۆ ماوەی 10 رۆژ لەرۆژی 21 بۆ 31/5/2023 بەردەوام دەبێت و لەلایەن تیمە گەڕۆك و جێگیرەكانەوە ڤاكسین دەدرێت بەمنداڵانی تەمەن یەك رۆژ تاوەكو پێنج ساڵ لەپێناو پێگەیاندنی نەوەیەكی تەندروست.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1344
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:02:23/05/2023