وەفدێكی تەندروستی جیهانی نەخۆشخانەی سوتاوییان بەسەركردەوە
" تەندروستی"
وەفدێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كەپێكهاتبوون لەد.ئەحمەد زویتن نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەعیراق و د.نەجمەدین حەسەن بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەیاوەری د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كرد بۆ ئاگاداربون لە نۆژەنكردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە.
د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: سەردانەكەی وەفدی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوونە لەقۆناغی سێیەمی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەكە كەلەسەر ئەركی رێكخراوی تەندروستی جیهانی جێبەجێ دەكرێت.
وتیشی: نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سوتاوی كاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت لەسەر ئەنجامەكان، بەهۆی ئەوەی هۆكاری سەرەكی مردن بەهۆی سوتاوی بەهۆی هەوكردنەوەیە و لەقۆناغی یەكەم و دووەمدا كاریگەرییەكانی نۆژەكردنەوەكەیان بینوە كە ژمارەی مردن كەمیكردوە و رێژەی چاكبوونەوە زیادی كردووە.
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی زۆر سوپاسی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد كە هەمیشە لەسەر هێڵن و هاوكاری تەواوی پارێزگای سلێمانی بوون.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:57:21/05/2023