17ی ئایار رۆژی جیهانی بەرزەپەستانی خوێن


" تەندروستی "

17ی ئایار بەرۆژی جیهانی بەرزەپەستانی خوێن دانراوە و ئەو یادە دەكرێتەوە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی گرنگی پەستانی خوێن و زانینی ئاستی ئاسایی پەستانی خوێن.

بەرزەپەستانی خوێن چی؟

نەخۆشیەكی باوە و دەكرێت مەترسیدار بێت ئەگەر بەبێ چارەسەر بمێنێتەوە ، هەندێك تووشبوو نازانێت تووشی نەخۆشیەكە بووە و هەست بەهیچ نیشانەیەك ناكات، پشكنینی پەستانی خوێن تەنیا رێگایە بۆ زانینی ئەوەی مرۆڤ تووشی بەرزەپەستانی خوێن بووە یاخود نا.
كاتێك دڵ خوێن بۆ دەمارەكان دەنێرێت ئەو كاتە پەستانی خوێن دیاری دەكرێت لەرێگەی بەهێزی پاڵنانی خوێن لەناو دەمارەكان و هەر كەسێك پەستانی خوێنی بەرز بێت تووشی گرفتی تەندروستی دەبێت.

ئامانجەكانی رۆژی جیهانی بەرزەپەستانی خوێن:

- بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەبارەی نیشانەكانی نەخۆشیەكە.
- هاندانی خەڵكی بۆ زانینی ئاستی ئاسایی پەستانی خوێن.
- زانینی رێگاچارەكانی خۆپاراستنی پێشوەختە لەم نەخۆشیە.
- تیشك خستنەسەر قەبارەی بەرزەپەستانی خوێن لەناو كۆمەڵگا.

چەند راستیەك لەبارەی بەرزەپەستانی خوێن:

* بەرزەپەستانی خوێن كاتێك دەبێت ئاستی پەستانی خوێن یەكسان بێت یاخود بەرزتر بێت لە 140 مللیمەتر و بەرزتر لە 90 مللیمەتر.
* ئەم نەخۆشیە هۆكاری سەرەكی مردنی پێشوەختە لەسەرتاسەری جیهان.
* یەك ملیار و 280 ملیۆن كەس لەسەرتاسەری جیهان لەتەمەنی نێوان 30-78 ساڵ تووشی بەرزە پەستانی خوێن بوون.
* دوو كەس لەكۆی پێنج كەسی پێگەیشتوو لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی بەرزەپەستانی خوێن بوون.
* بەرزەپەستانی خوێن بە كوشندەی بێ دەنگ ناودەبرێت بەهۆی ئەوەی نیشانەكانی بەڕوونی دەرناكەوێت.
* لە46%ی ئەوانەی بەرزەپەستانی خوێنیان هەیە نازانن تووشی ئەو نەخۆشیە بوون و لە21%ی تووشبووان حاڵەتەكەیان لەژێر كۆنترۆڵدایە.

هۆكارەكانی تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن:

- بەساڵاچوون و هۆكاری بۆماوەیی.
- كێشی زۆر و قەڵەویی.
- گرتنەبەری سیستمێكی خۆراكی دەوڵەمەند بەچەوری تێر.
- زیادەڕەویی كردن لە بەكارهێنانی خوێ.
- كەمكردنەوەی خواردنی میوە و سەوزەوات.
- ئەنجام نەدانی وەرزش و سیستمی خۆراكی ناتەندروست.
- جگەرەكێشان و زیادەڕەویی لەخواردنەوە كهولیەكان.

گۆڕانكاریی لەشێوازی ژیان وەك سیستمی خۆراكی تەندروست و وازهێنان لەجگەرەكێشان و زیادكردنی وەرزش یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزینی پەستانی خوێن، بەڵام هەندێك تووشبوو پێویستان بە بەكارهێنانی دەرمان دەبێت.

نیشانەكانی بەرزەپەستانی خوێن:

زۆرینەی تووشبووانی ئەم نەخۆشیە هەست بەهیچ نیشانەیەك ناكەن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكان بریتین لە:
* سەرئێشەی توند و ئازاری سنگ.
* گێژبوون و گرانی هەناسەدان.
* هێڵنجدان و ڕشانەوە.
* گۆڕانكاریی لەبینین و گوێچكە زراندنەوە.
* هەستكردن بەنیگەرانی و تێكچوون.
* ناڕێكی لێدانەكانی دڵ.

چارەسەری بەرزەپەستانی خوێن:

- گۆڕانكاریی لەشێوازی ژیان و گرتنەبەری سیستمی خۆراكی تەندروست.
- كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ و دابەزاندنی كێش.
- وەرزشكردن و وازهێنان لەجگەرەكێشان.
خۆپارێزی لەبەرزەپەستانی خوێن:
* گۆڕانكاریی لەشێوازی ژیان هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی پەستانی خوێن.
* خواردنی برێكی زیاتر لەمیوە و سەوزەوات.
* كەمكردنەوەی دانیشتن و زیادكردنی ڕاهێنان و وەرزش كردن.
* ئەنجامدانی وەرزش 75 بۆ 150 خولە لەهەفتەیەكدا.
* دابەزاندنی كێش و پارێزگاری كردن لەكێشێكی تەندروست.
* بەكارهێنانی دەرمان بەپێی رێنمایی پزیشك.

راگەیاندنی تەندروستی سلێَمانی




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:12:21/05/2023