سیمینارێكی هۆشیاری لەبارەی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان بەرێوەچوو
" تەندروستی"
هۆبەی نەخۆشیە گواستراوەكان لەبەرێوبەرێتی خۆپاراستنی سلێمانی بەهاوكاری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان و بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، سیمینارێكی بۆ دایەنگا حكومی و ئەهلیەكان رێكخست سەبارەت بە هۆشیاری لەبارەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان كەبەم دواییە تووشبوون بەو نەخۆشیە زیادی كردووە.
سیمینارەكە بەئامادەبوونی پەرستاران و بەرێوبەری دایەنگەكان بەرێوەچوو بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری ئەو پەرستارانەی لەناو دایەنگەكان كاردەكەن لەسەر نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان و رێكارەكانی خۆپارێزی و دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە لەنێو منداڵان و پەیڕەوكردنی رێنماییەكان.
لەسیمینارەكەدا زانیاری پێویست درایە پەرستارەكان لەسەر نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵان و چۆن بتوانرێت رێنماییەكان لەدایەنگەكان جێبەجێ بكرێت بۆئەوەی رێگری بكرێت لەبڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە و جیاكردنەوەی ئەو منداڵانەی گومانی تووشبوونیان بەو نەخۆشیە لێدەكرێت.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:56:21/05/2023