لەسلێمانی ڕێكارە تەندروستیەكان بۆ حاجیانی ئەمساڵ دەستیپێكرد
" تەندروستی"
لەبەرێوبەرێتی خۆپاراستنی سلێمانی هەڵمەتی هۆشیاری و رێكارە تەندروستیەكان بۆ حاجیانی ئەمساڵ دەستیپێكرد بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی گشتی و پێدانی ڤاكسین بەو كەسانەی فەریزەی حەج جێبەجێ دەكەن و رۆژانە 200 بۆ 250 كەس سەردانی بەرێوبەرێتی خۆپاراستنی سلێمانی دەكەن.
رێكارەكان بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت لە 15 بۆ 25/5/2023 و لەكاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ تاوەكو 5ی پاش نیوەرۆ.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لەڕێگای كۆمپانیاكانی گواستنەوەی حاجیان بەپێی خشتەیەك حاجیانی ئەمساڵ بانگهێشت دەكات بۆ پشكنین و ڕێكارە تەندروستیەكان.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:49:21/05/2023