تاقیكردنەوەكانی بۆردی عەرەبی لەنەخۆشخانەی مناڵان بەرێوەدەچێت
" تەندروستی "
د.پشدەر عەبدوڵا بەرێوبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری رایگەیاند: تاقیكردنەوەی كۆتایی بۆردی عەرەبی بۆ نەخۆشیەكانی منداڵان بە بەشداری خوێندكاران لەسەر ئاستی هەموو عێراق لەنەخۆشخانەكەیان بەرێوەدەچێت كەچەندین مامۆستا لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەكان بەشدارن.
وتیشی: ئەوە رۆژێكی خۆش و مێژووییە بۆ خۆی و نەخۆشخانەكەیان، كەبۆ یەكەم جارە ئەو تاقیكردنەوەیەی بۆردی عەرەبی لەنەخۆشخانەكەیان بەرێوەدەچێت.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:41:14/05/2023