سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەسەرئەركی خۆی بینایەك دروست دەكات
" تەندروستی"
لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی كەرتی تەندروستی و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ژمارەیەك میوان ، بەردی بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەشاری سلێمانی دانرا.
هاوژین عوسمان لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكدا بەسایتی " تەندروستی" راگەیاند: لەرۆژی جیهانی پەرستاران بەردری بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دانرا كە پرۆژەكە زیاتر لە 200 هەزار دۆلاری تێدەچێت و پارەكەی لەلایەن سەندیكای كارمەندانی تەندروستی دابین كراوە و بیناكە بەپێی رێنماییەكان دروست دەكرێت.
وتیشی: ماوەی حەوت ساڵە كێبركێیانە لەسەر شوێنی ئەو بینایە و چەندین جار ویستراوە زەوییەكەیان لێ بسەنەوە و بەپشتیوانی هەموولایەك توانرا زەویەكە ساغ بكەنەوە و بەردری بناغەی دابنێن ، بۆیە ئەمرۆ رۆژێكی زۆر خۆشە بۆ ئەوان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
PM:06:01:11/05/2023