بەردی بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەسلێمانی دانرا


" تەندروستی"

لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراوانی كەرتی تەندروستی و  جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ژمارەیەك میوان ، بەردی بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لەشاری سلێمانی دانرا.

د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەوتەیەكدا وتی: بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەمیشە پشتیوانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بوە و كارمەندانی تەندروستی بەچینێكی گرنگ و سەرەكی و بنەڕەتی كەرتی تەندروستی داناوە كەرۆلێكی گرنگیان هەبووە و بەبێ كارمەندانی تەندروستی كەرتی تەندروستی پەكی دەكەوێت و ناتوانێت كاروبارەكانی جێبەجێ بكات.

وتیشی: راستە سەندیكا و كارمەندانی تەندروستی گلەیی و گازندە و داواكارییان هەیە، بەڵام ئەو داواكارییانە لەسەروو دەسەڵاتی ئەوانەوەیە، ئەوان وەك بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاسانكارییان كردوە بۆ دانانی بەردی بناغەی بینای سەندیكای كارمەندانی تەندروستی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:57:11/05/2023