كلینكی چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی مەمك


" تەندروستی"

كلینكی چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی مەمك لەساڵی 2007 دامەزراوە ، لەسەرەتای كردنەوەی ئەم كلینكە تەنیا یەك ژوور بووە و نەخۆشی تێدا بینراوە و رێژەی سەردانی كردن كەم بووە و دواتر پەرەی پێدراوە.

لەئێستادا سەردانیكردن بۆئەم كلینكە زۆر بووە و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتی سەردانی دەكەن و ئەم كلینكە چەند بەشێك لەخۆ دەگرێت كەبریتین لە (مامۆگرافی، سۆنەر، تاقیگە، پزیشكی پسپۆڕ، دەرمانخانە، ژمێریاری،خۆیەتی ، ئامار و كۆمپیوتەر، فایل).

 ڕۆژانە پزیشكی پسپۆڕ لەپزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی مەمك و پزیشكی نەشتەگەری و كۆمەڵێك موقیم لەم كلینەكە دەوام دەكەن و هاوڵاتیەكی زۆر سەردانیان دەكەن و ئەو نەخۆشانەی پشكنینیان بۆ دەكرێت و گومانیان لێی هەبێت لەهەمان ڕۆژدا سۆنەر و تیشك و زەرعی بۆ دەكرێت.

لەكلینكی چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی مەمك نەخۆش پێویستی بەئیحالە نیە، هەر ژنێك هەستی بەگۆڕانكاریی كرد لەمەمكیدا ئازار بێت یاخود گرێ بێت یان هەر دەردراوێك لەگۆی مەمكی یان شتێكی نامۆ ببینێت دەتوانێت راستەوخۆ سەردان بكات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:36:27/04/2023