لەمانگێكدا 824 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك یان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2022) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 824 نەخۆش سەردانیان كردووە كە لەو ژمارەیە 228 نەخۆشیان نوێ بوون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كەپێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك لە كلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك تۆماركراوە و 11 وەرگرتنی نمونە ئەنجام دراوە و هەروەها 330 تیشك گیراوە و 97 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:16/03/2023