سیمپۆزیۆمێكی تایبەت بە نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی بەڕێوەچوو


" تەندروستی "

لەشاری سلێمانی بەبەشداری چەندین پزیشكی بەئەزموون لەوڵاتانی بەرتیانیا و توركیا و عێراق و هەرێمی كوردستان و سلێمانی، لەلایەن بەشی نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سیمپۆزیۆمی زانستی تایبەت بە نەشتەرگەری جومگە و گۆڕینی جومگە و نەشتەرگەری بەستەرەی ئەژنۆ و جومگەی شان رێكخرا.

سیمپۆزیۆمەكە بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بە بەشداری سەرجەم پزیشكانی بەشی نەشتەرگەری ئێسك و شكاوی و پزیشكانی جومگەو ڕۆماتیزم بەهاوبەشی لەگەڵ تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی تایبەت لەبواری نەشتەرگەری جومگە و نەشتەرگەری گۆڕینی جومگە لەوڵاتی توركیا بەرێوەچوو.

لەبەشێكی تری سیمپۆزیۆمەكە بەبەشداری هەردوو پرۆفیسۆر د.دیاری قادر لەوڵاتی بەریتانیاو پرۆفیسۆر د.وەلید عەبدولحسێن لەشاری بەغدا كەهەردووكیان پسپۆڕی تایبەتن لەبواری نەشتەرگەری جومگە و گۆڕینی جومگە و نەشتەرگەری بەستەرەی ئەژنۆ ، تازەترین توێژینەوەی و وانەی زانستی تایبەت بەنەشتەرگەری جومگە و گۆڕینی جومگە و نەشتەرگەری بەستەرەی ئەژنۆ و جومگەی شان و دۆزینەوەی كڕكڕاگەی ئەژنۆ بەشێوەی پڕاكتیكی و تیۆری پێشكەش كرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:39:12/03/2023