مانگی ڕابردوو 307 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2/28/2023) 3.356 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری یان كردووە لەسلێمانی و 307 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 13 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 114 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 25 نەشتەرگەری گەورە و 155 نەشتەرگەری مام ناوەند بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 59 پشكنینی سیتی سكان و 220 پشكنینی تیشك و 160 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 113 چارەسەری سروشتی و 9.463 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:55:09/03/2023