مانگی ڕابردوو 611 نەخۆش لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ داخڵ كراون
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 28/2/2023) 1.192 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لەشاری سلێمانی و 611 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 436 بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە.
هاوكات لەو ماوەیەدا 27 نەشتەرگەری دڵ و 227 قەستەرە و 144 باڵۆن و 4 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە و هەروەها 298 پشكنینی سیتی سكان و 307 ئیكۆ و 274 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 55 چارەسەری سروشتی كراوە و 190 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:36:09/03/2023