بەرێوبەرایەتی دەرمان و پێداویستیە پزیشكیەكان و خزمەتێكی بەردەوام
" تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی دەرمان و پێداویستیە پزیشكیەكان لەسلێمانی رۆژانە (24) كاتژمێر و بەردەوامی لەئەركدایە بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ئەركەكەی بریتیە لەوەرگرتن و دابەشكردنی دەرمان و پێداویستی و كەلوپەل و ئامێری پزیشكی بۆ ناوەندە تەندروستیەكان و هەر شوێنێك پێویستی بەدەرمان بێت بۆی دابین دەكات.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:14:14/02/2023