لەمانگێكدا 458 نەخۆش لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2023) لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ لەشاری سلێمانی 458 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر كە 263 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 195 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 239 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 219 نەخۆش لەڕەگی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 105 نەخۆشی ڕەبۆ و 112 حاڵەتی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان و 13 ئەنفلۆنزا و 43 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 40 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:16:05/02/2023