مانگی رابردوو 4.006 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان كردوە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2023) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 4.006 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 108 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 28 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 276 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 200 هەناوبینی كۆڵۆن و 55 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 7 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە و 124 سۆنەر و 30 تیشك و سیتی سكان گیراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 58 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 9 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 18 هێڵكاری سورێنچك كراوە و 2.875 پشكنینی خوێن كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1216
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:37:05/02/2023