تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە پزیشكێكی بەریتانی


" تەندروستی"

لەمەراسیمێكدا د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە پرۆفیسۆر هێنری هۆڵدن لەپای ئەوەی لەماوەی رابردوودا ژمارەیەك منداڵی نەخۆشی بینیوە لەشاری سلێمانی و هاوكاری پزیشكانی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی كردووە و بەشداری كۆنفرانسی سلێمانی بۆ نەخۆشییەكانی منداڵانی كردووە و رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لەو كۆنفراسەدا.

لەمەراسیمەكەدا هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ ئەو پزیشكە بەریتانیە خواسترا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:31:31/01/2023