یەكەمین كۆنفرانسی نەخۆشیەكانی مناڵان لەسلێمانی بەرێوەچوو


" تەندروستی"

ڕۆژی پێنج شەممە 26/1/2023 بەئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی  و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و دەستەی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و ژمارەیەك بەرپرسانی حكومی و كەرتی تەندروستی و پزیشكانی بەئەزموون لەعیراق و هەرێمی كوردستان، یەكەمین كۆنفرانسی نەخۆشیەكانی مناڵان لەشاری سلێمانی بەرێوەچوو.

ئەم كۆنفرانسە ماوەی دوو رۆژی خایاند و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی و كۆمەڵەی پزیشكانی نەخۆشییەكانی منداڵان لەكوردستان و عیراق و پزیشكانی بەئەزموون ئەنجام درا.

لەكۆنفرانسەكەدا چەندین ڕاسپاردە ئامادەكرا و هەروەها چەندین دەرمان و كەلوپەلی تایبەت بەنەخۆشیەكانی مناڵان نمایش كران و قەڵغانی ڕێز پێشكەش بەو پزیشكانەی كرا كەخزمەتێكی زۆریان پێشكەش كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:58:29/01/2023