لەپارێزگای سلێمانی بڕێكی زۆر حەب و ماددەی هۆشبەر لەناوبرا


" تەندروستی"

لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەهاوكاری نوێنەرانی دادگای تاوانەكانی سلێمانی و دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و ئاسایشی ڕاپەڕین و ئاسایشی شارەزوور لەسووتوخانەی قەرەگۆل بڕێكی زۆر حەب و ماددەی هۆشبەر سووتێنرا و لەناوبرا.

ئەو ماددە هۆشبەرانەی سووتێنران و لەناوبران بریتی بوون لەبرێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و هێرۆین و تلیاك و حەشیش و شیشە و مادەی ئەمفیتامین و كریستاڵ و مۆرفین و حەبی ترامادۆڵ و حەبی ئارتین و چەند جۆرێكی دیكە ماددەی هۆشبەر.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:23:27/11/2022