د.سەباح نەسرەدین: ئەمساڵ زۆرینەی كۆنفراسە زانستیەتیەكان لەسلێمانی ئەنجام دراوە


" تەندروستی"

د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەدوای كردنەوەی یەكەم سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك بەدەرمان لەشاری سلێمانی و دواتر سەردان كردنی تیمێكی پزیشكی بەشی نەشتەرگەری ئێسك شكاوی كە نەشتەرگەریەكی دەگمەن و گەورەیان بۆ نەخۆشێك ئەنجامدا، لەنەخۆشخانەی شار كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند: ئەمساڵ لەسەداهەشتای كۆنفراسە زانستیە نێودەوڵەتیەكان لەسلێمانی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:53:27/11/2022