لەسلێمانی سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك بەدەرمان كرایەوە
" تەندروستی"
بەئامادەبوونی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕی و لێپرسراوانی نەخۆشخانی شار و د.زانا عەبدولرەحمان لێپرسراوی بەشی مێشك و دەمار و بەشێك لەپزیشكانی تایبەت بە نەخۆشیەكانی مێشك و دەمار یەكەمن سەنتەر بۆچارەسەری جەڵتەی مێشك بەدەرمان لەسەر ئاستی عیراق لەشاری سلێمانی كرایەوە.
نەخۆش دوای پشكنینی وورد و دەستنیشانكردنی تووشبوونی بەجەڵتەی مێشك دەبێت بەكەمترین كات بگەیەنرێتە ئەو سەنتەرە لەنەخۆشخانەی شار لەڕێگای پزیشك و كارمەندانی تایبەت چارەسەری بەدەرمان بۆ بكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:43:27/11/2022