سوپاس و پێزانینی وەزارەت بەخشرایە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سلێمانی


" تەندروستی"

وەفدێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەپێكهاتبوون لە د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.كاوە خەلیل بەڕێوبەری گشتی كاروباری هونەر لەوەزارەتی تەندروستی بەیاوەری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و جێگرو یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی سەردانی نەخۆشخانەی شار و سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیان كرد و لەگەڵ بەشێك لەبەڕێوبەرو بەڕێوبەری كارگێڕی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانەو سەنتەرانە كۆبونەوە كەلەڕوداوەكەی گەڕەكی كازیوە لەشاری سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدابوون و توانیان لەكەمترین كاتدا چارەسەری پزیشكی و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بكەن.

سوپاس و پێزانینی تایبەتی وەزارەتی تەندروستی پێشكەشی سەرجەم ئەو پزیشك  و كارمەندانە كرا لەپای ئەرك و ماندووبونیان  كەهەمیشە وەك سەربازی وون لەپێشەوەی ڕوداوەكاندان بۆ ڕزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:31:24/11/2022