وەفدێكی تەندروستی پێنجوێن و دەروازەی باشماخیان بەسەركردەوە


" تەندروستی"

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 23/11/2022 (د.ڕەهێڵ فەرەیدون) بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەت هەرێمی كوردستان و (د.سەباح نەسرەدین) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قەزای پێنجوێن و دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ یان كرد بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەبەرێوەچوونی كاروبارەكان و خزمەتگوزاری تەندروستی و گرفت وكەموكورییەكانی ناوچەكە.

وەفدەكەی تەندروستی سەردانی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ یان كرد و لەلایەن عەمیدمحمد تاهیر بەڕێوەبەری دەروازەكە و بەرپرسانی بەشەجیاجیاكانی دەروازەكە پێشوازیان لێكرا و وەفدەكە سەردانی تاقیگەی پشكنینی خۆراك و كەلوپەلیان كرد لە دەروازەكە بۆ دڵنیابوونەوە لەبەرێوەچوونی كاروبارەكان بەشێوەیەكی ستاندارد.

 لەكۆبونەوەیەكدا بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەست خۆشیان لەبەڕێوەبەر و ستافی دەروازەكە كرد كەهەمووان پێكەو وەك یەك تیم كاری هاوڵاتیان و بازرگانان ڕادەپەڕێنین و ڕێگری لەخۆراكی خراپ و نەشیاو دەگرن تاوەكو لەسنوری دەروازەی نێودەوڵەتی  باشماخەوە داخڵ بكرێت. 

پاشان وەفدەكە سەردانی نەخۆشخانەی پێنجوێنیان كرد و لەگەڵ بەرێوەبەر و بەرپرسانی تەندروستی كۆبونەوە و بەناوی وەزارەتی تەندروستیەوە سوپاس و پێزانین ئاراستەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لەناوچەكە كراو و گوێبیستی داواكارییەكانیان بوون و بەلێنی چارەسەركردنی گرفتەكانیان پێدرا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:54:24/11/2022