لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ خانەوەدایەك لەمەرگ ڕزگاردەكرێن


" تەندروستی"

دوای سەردان كردنی چەندین نەخۆشخانە لەناوەوە و دەرەوەی عیراق، خانەوادەیەك بەهۆی بوونی نەخۆشیەكی دەگمەن لەناو خێزانەكەیان كە ( 4) كەسیان لەتەمەنە جیاوازەكاندا بەو هۆیەوە كۆچی دواییان كردووە، نەخۆشخانەی  پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی دەبێتە فریادڕەسی ئەو خانەوادەیەكە لەدۆزینەوە و چارەسەری ئەو نەخۆشیە دەگمەن و كەم وێنەیە.

لەلایەن د.حسێن مراد محەمەد  و پزیشكانی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ بڕیاڕ دەدرێت لەڕێگای نەشتەرگەریەوە پاتری (دڵ) بۆ ئەندامانی ئەو خێزانە دابنرێت ، ئێستا دوو برایان نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دراوە و لەئایندەیەكی نزیكیشدا نەشتەرگەری بۆ سەرجەم ئەندامانی خانەوادەكە ئەنجام دەدرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:05:23/11/2022