نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید بوو بە تاكە سەنتەری بۆردی عەرەبی لەپسپۆڕی هەرس و جگەر لەعیراق


" تەندروستی"

لەنووسراوێكی ڕەسمیدا كەئیمزای دكتۆر عومەر عەوەز ئەلڕەواس ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پزیشكی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكانی لەسەرە، ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دانپیادانان بە پرۆگرامی مەشقی پزیشكان لەبوارەكانی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و خۆراكی منداڵان لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان لە سلێمانی.

لەو نووسراوەدا هاتووە دوای ئەوەی تیمی هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدیان كردووە لەشاری سلێمانی لەرێكەوتی 1/11/2022 و ئاگاداربوون لە بەشەكانی نەخۆشخانەكە و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش دەكرێت ، تیمەكە ڕاسپاردەی دەركردووە بۆ دانپیادانانی تەواوەتی بەپرۆگرامی مەشقی پزیشكی نەخۆشخانەكە.

ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستیەكان بڕیاریدا بە دانپیادانان بە پرۆگرمی مەشقی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس و جگەر و خۆراكی منداڵان لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لەشاری سلێمانی بۆ ماوەی شەش ساڵ لەرێكەوتی (1/10/2022) تاوەكو (30/9/2028).

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:24:16/11/2022