مانگی ڕابردوو 615 نەخۆش سەردانی سەنتەری ژیانەوەیان كردووە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) 615 نەخۆش سەردانی سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجەیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە 2.223 ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە گیراوە و 23 حاڵەتی كتوپڕ و 226 نەخۆشی نوێ لەو سەنتەرە تۆماركراوە و هەروەها 143 پشكنین بە سیستی سكان ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:05:16/11/2022