لەشاری سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە كرایەوە
" تەندروستی "
بەئامادەبوونی د.هەڤەڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و جێگر و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەندیكای پزیشكان و سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەشێك لە لێپرسراوانی تەندروستی، لەمەراسمێكی تایبەتدا ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەكرە كرایەوە كە لەلایەن سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكانی سلێمانی ڕێكخرابوو.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:43:15/11/2022