لەمانگێكدا 3.895 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی ( 1 بۆ 31/10/2022)  7.452 كەس سەردانی بانكی خوێن یان كردووە لەشاری سلێمانی و 3.895 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە و لەو ژمارەیە 724 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 648 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 456 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 993 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 5.506 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.862 پشكنینی گروپی خوێن و 3.998 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 8.374 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:15/11/2022