مانگی ڕابردوو 684 نەخۆش لەنەخۆشخانەی پسپۆڕیەكانی دڵ داخڵ كراون


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) 1.175 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لەشاری سلێمانی و 684 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 461 بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە.

هاوكات لەو ماوەیەدا 51 نەشتەرگەری دڵ و 379 قەستەرە و 161 باڵۆن و 11 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە و هەروەها 283 پشكنینی سیتی سكان و 236 ئیكۆ و 232 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:31:13/11/2022