لەمانگێكدا 373 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەسلێمانی 373 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 16 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 120 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 169 نەشتەرگەری مام ناوەند و 16 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 77 پشكنینی سیتی سكان و 372 پشكنینی تیشك و 181 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 118 چارەسەری سروشتی و 8.834 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ 3.922 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:47:10/11/2022