مانگی ڕابردوو 54 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2022) 54 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 42 یان لەڕەگەزی نێربوون و 12 یان لەڕەگەزی مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 12 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 10 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 6 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 2 حاڵەتی خنكان لەئاو و 13 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:45:10/11/2022