ئاگاداری تایبەت بۆ دابینكردنی ئۆكسجینی شل


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەت بەدابینكردنی ئۆكسجینی شل دەكاتەوە لەماوەی (7) رۆژ لەدەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری (دابینكردنی ئۆكسجینی شلی پزیشكی) كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و بەراواری نوێ بێت:

1- دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبوارەكە.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:47:18/10/2022