ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ جاری دووەم ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی دەكاتەوە لەماوەی (7) رۆژ لەدەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری پرۆژەی (چارەسەركردنی لێچوونی ئاوی سەقفی نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ) كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی لای خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1- وێنەیەك لەمۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت و بەسەرنەچووبێت.
2- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
4- تایبەتمەندێتی (پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بیناسازی).
5- پێویستە ئەو كۆمپانیایەی كارەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت ئەندازیاری تایبەتمەندی هەبێت لەهەریەك لەبوارەكانی (شارستانی و میكانیك).
6- پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:59:11/10/2022